پاریس ئامادەیی بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید دەربڕی

رۆژنامەکانی ئیسپانیا و فەرەنسا بڵاویان کردەوە یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی لە سەر داوای ئۆنای ئێمری ڕاهێنەری نوێی یانەکە ئامادەی نیشان داوە هێڕشبەری لاوی تەمەن ٢٢ ساڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید خیسێ رۆدریگێز بباتە ڕیزەکانیەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی و لیکیپی فەرەنسی بڵاویان کردەوە گفتوگۆکان بۆ هێنانی ئەو هێڕشبەرە بۆ یانە پاریسیەکە دەستی پێکردووەو چاوەڕوان دەکرێت یانەی ڕیاڵ مەدرید یان بە شێوازی خواستن یان بە یەکجاری خیسێ بداتە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.

یانەی پاریس سانجێڕمان لە ئیستادا دوای چوونی ئیبراهیمۆڤیچ بەشوێن جێگرەوەی ئەو یاریزانە دەگەرێت.



PM:07:40:30/07/2016