نهێنییەکانی ژیانی خێزانی مەسعود بارزانی

ئەمرۆ بارزانی، سەرۆکی پارتی دموکراتی کوردستان فوو لە مۆمی ٧٠ ساڵە تەمەنی دەکات، ئەو دەڵێت کە لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا خۆشەویستەکی ناسیوە.

مەسعود بارزانی خۆی باس لەوە دەکات کە لەگەڵ ئامۆزایەکی خۆیدا خۆشەویستی کردووە "ژیانی ھاوسەریم لە ئەنجامی خۆشەویستی بوو، من تەمەنم 19 ساڵ بوو و زۆر گەنج بووم، ئێمە ماڵمان لە رانیە بوو ئەویش ماڵی لە بارزان بوو، دایک و باوکم و خۆشم پێمان خۆش بوو ھاوسەرگیرییەکە بکەین، چونکە ساڵی 1965 لە نێوان حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولرەحمان عارف و شۆڕش ئاگربەست ھەبوو، رۆژ لە دوای رۆژ دۆخەکە ناخۆشتر دەبوو ئەوکاتە ئەو رێگایە نوێییانە نەبوون، کولتووری خێزانی ئێمە وابوو، ھەر کوڕێک ژن بھێنێت دەبووایە مۆڵەت لە جەنابی شێخ ئەحمەد وەربگرێت، بۆیە باوکم نامەیەکی بۆ شێخ ئەحمەد و شێخ بابۆ نووسی و، ئیدی ھاوسەرگیریمان کرد".
هەروەها سەبارەت بە مانگی هەنگووینی دەڵێت "دوای 10 رۆژ لە ھاوسەرگیرییەکەمان شەڕ دەستی پێکردووە، ئیدی مانگی هەنگوینی ئێمە کەوتە ئەشکەوت و، ئەو گوند و ئەو گوند و ژێر چادر".

سەبارەت بەژیانی هاوسەرێتی خۆی دەڵێت " لە ژیانی ھاوسەریم زۆر بەختەوەرم، خێزانەکەم زۆر ئەرک و ئەزییەتی کێشاوە لەگەڵمدا، ئەو کاتەی سێ ساڵ بەجێمھێشت، ئەو کاتە لە خزمەتی باوکمدا بوو، کە نەخۆش بوو، جار بە جار بە ساڵ و 6 مانگ و 7 مانگ جێمھێشتووە ، ئەو ئەرکی بەخێوکردنی منداڵەکانی لەئەستۆ بوو و رەنج و زەحمەتی زۆری لەگەڵ کێشاوە، بەڵام بۆ یەک رۆژیش گوێم لێنەبووە گللەییەک یان گازاندەیەک بکات".


مەسعود مستەفا شێخ محەمەد شێخ عەبدولسەلام شێخ عەبدوڵڵا شێخ تاجەدین 16-8-1948 لە مەهاباد لە دایک بووە، ئەو سەبارەت بە حەمای خانی

هەروەها بارزانی سەبارەت بە دایکی دەڵێت " دایکم ژنێکی زۆر میھرەبان بوو، نەیھێشت بۆشایی باوکم بۆ دروست بێت".

دایکی مەسعود بارزانی ناوی حەمائیل خانە کچی مەحموود ئاغای زێبارییە و، رۆڵی گەورەی لە ژیانی کوڕەکەی گێڕاوە، لە ھەڤپەیڤنێکدا کە لە ساڵی 2009 ئەنجامیداوە بارزانی دەڵێ: " دایکم ژنێکی زۆر میھرەبان بوو، نەیھێشت بۆشایی باوکم بۆ دروست بێت".

بارزانی باس لەوە دەکات دوای دەساڵ باوکی بینیوە و دەڵێت " بە بیرم دێت بۆ یەکەمجار باوکمم بینی، خەڵکی زۆر کۆبوونەوە و وەکو قارەمانێک لە بەغدا پێشوازی لێکرا، بۆ ئێمە مایەی سەربەرزی بوو".

سەبارەت بەو ڕۆژگارە دەڵێت " من حەزم لە جۆرێک شیرینی بوو، ھەموو جارێک دەمگوت دایە باوکم لە کوێیە و ئەویش دەیگوت: کوڕم چووە لە مۆسکۆ شیرینیت بۆ بھێنی، پاشام کە کەمێک گەورەبووم، زانیم باوکم ئاوارە بووە".

هەروەها بارزانی باس لەوە دەکات کە بووە بە پێشمەرگە و دەڵێت" یەکەمجار چوومە لای کاک ئیدریس و، پرسم پێکرد کە دەبمە پێشمەرگە، چونگە ئەو گەورەی ماڵ بوو، ئەویش ھەوڵیدا قەناعەتم پێبکات کە نەڕۆم لەبەرئەوەی حەزی نەدەکرد لێی دووربکەومەوە، پاشان چووم پرسم بە شێخ بابۆی مام کرد، ئەویش گوتی دەبێت پرس بە شێخ ئەحمەد بکەم، دواتر جەنابی شێخ ئەحمەد رازی بوو کاتێک زانیم جەنابی شێخ رازی بوو وامزانی ھەموو دونیا بووتە ھی من".

بارزانی لە ناوچەی بێخەمە دەگاتە لای باوکی و پێشمەرگەکان لەو بارەیەوە دەڵێت" باوکم پێی گوتم پێشمەرگایەتی ئاسان نییە، ھەندێک ئامۆژگاریت دەکەم ئەگەر بەرگە ناگری بگەڕیەوە، ئەو پێشمەرگانەی تۆ دەیانبینی تۆ نە لەوان گرنگتری نە گەورەتری، ئەرک و جل و بەرگ و خواردنت وەکو ئەو پێشمەرگانە دەبێت، بەرپرسی تۆش حاجکە کە بەرپرسی پاسەوانی باوکم بوو، منیش گوتم ھەموو ئەو مەرجانەم قبووڵە پەیمان بێت جێبەجێیان بکەم".


بارزانی باس لەوە دەکات زۆر حەزی لە وەرزشە و دەڵێت "تاوەکو ئەم دواییەش یاری تۆپی پێم دەکرد و زۆرم حەز لێییە، بەڵام ئێستا بە پێی دەرفەت مەلە دەکەم و رۆژانە وەرزش دەکەم، ئەگەر نەیکەم ھەست دەکەم تەندروستیم باش نییە".
مەسعود بارزانی بە کۆنگرەی نۆی پارتییەوە بووە بە سەرۆکی پارتی ھەر چوار کۆنگرەی 1989، 1993، 1999 و 2010 بارزانی بەبێ رکابەر بە سەرۆکی ئەو پارتە ھەڵبژێردراوەتەوە.

بارزانی دەڵێت "بۆیە کاتێک خزمەتگوزارەکە چایەکی بۆ سەدام حوسێن و من دانا، راستەوخۆ سەدام بۆ دڵنیایی کردنەوە کە چایەکە ژەھری تێدا نییە چاکەی خۆی و منی گۆڕییەوە".


بە گوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بارزانی شارەزایی تەواوی لە زمانی كوردی و عەرەبی و فارسیدا هەیە، هەروەها شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی هەیە و قسەی پێدەكات.

لە چاوپێکەوتنێکدا کە لەگەڵ کەناڵی تەراتەی کوردی ئەنجامیداوە، نێچیرڤان بارزانی، برازای مەسعود بارزانی ئاشکرای دەکات کە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر حەزی بە گۆرانیی تورکیە.

بارزانی کوڕی حەمایل خانە کە کچی بنەماڵەیەکی زێباری بووە و هەمیشە دەوترێت، دایکی، ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە ژیانی مەسعود بارزانیدا.

بارزانی خۆی باس لەوە دەکات کە زۆر حەزی بە کتێب خوێندنەوەیە و هەروەها لە دوو گۆڵیشدا قاچی شکاوە.

هاوکات بەپێی بورجەکەی و ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووە چەند تایبەتمەندییەکی هەیە کە وا دەکات کەسایەتی جیاواز بێت لەوانی تر.

بەپێی بورجی شێر بێت دەبێت بارزانی کەسێکی شانازیکەر و لە هەمانکاتیشدا بەرپرسیار و سەرکردەیەکی سروشتی بێت. هەروەها حەزی لە حەوانەوە و دڵخۆشییە، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵەشەیە بۆ جێبەجێکردنی کارە دژوار و بێزارکەرەکان. بۆ بارزانی بەخشینی و وەرگرتنی خۆشەویستی هاندەرێکی بەهێزن لە ژیانیدا، ئەگەر پشتگوێ بخرێت یان دانی پێدا نەنرێت ئەوا هەست بە ئازار و ناڕەحەتی دەکات.

کەسێکی ڕاستگۆیە و هەمیشە کارە ڕاستەکە دەکات بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە. بەپێی بورجەکە، بارزانی کەسێکی لەخۆ ڕازییە و زۆرجار لەخۆباییبوونەکەی سنور دەبەزێنێت.

هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان مەسعود بارزانی لە ژیانیدا زۆر کەم دەگری و زۆربەی کات تەنها لە کاتی مردنی کەسانی نزیک لە خۆیدا گریاوە، بەڵام یەک جار لە بەر چاوی کامێراکان گریاوە کە ئەویش لە سلێمانی و لە ساڵیادی ڕووداوی ١ی شوبات بووە.




PM:05:42:16/08/2016