ڕه‌حمان غه‌ریب: کوشتنی وەدات که‌سانی ده‌ستڕۆیشتووی له‌پشته‌وه‌یه
ڕه‌حمان غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ سه‌باره‌ت به دۆخی ڕۆژنامه‌نووسان له کوردستان ده‌دوێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که پێشلکاری ڕۆژنامه‌وانی له‌هه‌رێمی کوردستان خه‌ریکه ده‌بێته دیارده.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکی کردن له ڕۆژنامه‌نووسان له چاوپێکه‌وتنێکی ڕاسته‌وخۆدا که له په‌یجی سپییه‌وه په‌خشکرا و ڕایگه‌یاند "ده‌رکردنی مه‌رسومی سه‌رۆکایه‌تی بۆ دۆسیه‌ی کوشتنی ویدات حسێن لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆک بارزانییه‌وه ههنگاوێکی باشه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رسومه له‌لایه‌ن جه‌نابی بارزانییه‌وه ده‌رکراوه ده‌بێت به‌ر له هه‌موو که‌س پۆلیسی دهۆک خه‌مخۆر بن بۆ جێبه‌جێکردنی، چونکه هه‌م سه‌رۆکی حزبه‌که‌یانه و له ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان کراوه، له‌به‌رئه‌وه زۆر گرنگه بۆ ده‌زگای ئه‌منی که ڕاسپارده و بڕیاری سه‌رۆکه‌که‌تان جێبه‌جێ بکه‌ن که مه‌رسومی بۆ ده‌رکراوه، ئه‌گه‌ر لیژنه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌گاته ئه‌نجام ئیتر چی ئه‌نجامی ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر کوشتنی ویدات که‌سانی ده‌ستڕۆیشتووی له پێشته‌وه نه‌بێت، چۆن ده‌توانرێت به ڕۆژی ڕووناک کاری له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێت.
ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که ببینه:
PM:05:50:21/08/2016