ڤیدیۆ...ئەستێرەكەی میسر دوای كۆچی دوایی خێزانەكەی لەگەڵ منداڵەكەی چۆن دەژی؟

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری محەمەد حەماقی بە بڵاوكردنەوەی بەرهەمێكی نوێ سەركەوتنێكی گەورە بۆ خۆی تۆمار دەكات، ئەوەش بەهۆی كاریگەری چیرۆكی كلیپەكەیەوە.

محەمەد حەماقی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی ما بلاش بڵاودەكاتەوە و لەماوەیەكی كەمی بڵاوكردنەوەیدا زیاتر لە حەوت ملیۆن بینەری دەبێت.

، كلیپی گۆرانییەكەش لە ڕۆمانیا وێنەگیراوە و باس لە كچێكی تەمەن پێنج ساڵ دەكات كە دایكی لەدەستداوە، لەگەڵ باوكیدا دەژی.

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوە كردووە كە ستافێكی تایبەتی پرۆفیشناڵ لەڕۆمانیا كاریان لەسەر ئەو كلیپە كردووە، ئەو منداڵەشیان لەنێوان چەند منداڵێكی دیكەدا هەڵبژاردووە و چونكە توانایەكی باشی لە نواندندا هەبووە.



PM:02:42:22/08/2016