ئەم خواردنانە بخۆ و هەفتانە سێ کیلۆ کێشت داببەزێنە

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ ئەگەر ڕۆژانە کەسێک میوە مزرەکانی وەک کێوی و پرتەقاڵ و لیمۆ بخوات و هاوکات بە ڕێژەیەکی گونجاو خواردن بخوات و زیا خۆری نەکات ئەوا هەفتانە سێ کیلۆ کێشی دادەبەزێت.

بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە لە لەسەر ژمارەیەک کەسی قەڵەو ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە هاوڵاتیان دەتوانن بە شێوەیەکی درێژخایەن سوود لە خواردنی میوە مزرەمەندییەکان وەربگرن بۆ دابەزاندنی کێشیان بە مەرجێک سیستمی خۆراکیان ڕێکبەخنەوە.

لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەدا دەرکەوتووە خواردنی میوەی پرتەقاڵ و سندی کراوە بەھۆی ئەوەی لە کۆمەڵێک ماددەی دژە ئۆکسان پێکھاتووە کاریگەری ھەیە لەسەر نەھێشتنی دیاردەی قەڵەوی و ئەگەر بەردەوام بخورێت هەفتانە سێ کیلۆ کێشی کەسەکە دادەبەزێت تا ئەو کاتەی کە لە کێشی گونجاو نزیک دەبێتەوە.



PM:08:32:23/08/2016