ئەو خواردنانەی لە شێرپەنجە دوورت دەخەنەوە
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە کە کۆمەڵێک خۆراک هەن کە وادەکەن کە ئەو کەسانەی بەردەوام بەکاری دەهێنن کەمتر توشی نەخۆشی شێرپەنجە ببن.
قه‌رنابیت: ماده‌ی sulforaphane تێدایه كه پێكهاته‌یه‌كی كیمیاییه‌وه كاردانه‌وه‌ی هه‌یه دژی شێرپه‌نجه هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت باشتره به‌ر له‌قوتدانی زۆر بجوێت له‌نێو ده‌مدا‌و ئه‌و پێكهاته‌یه به‌شوێن خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌دا ده‌گه‌ڕێت‌و له‌ناویان ده‌بات.
گێزه‌ر: كاردانه‌وه‌ی گرنگی بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه هه‌یه به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
ئه‌ڤۆگادۆ: بڕێكی زۆر دژه ئۆكسیدی تێدایه‌و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه.
بڕۆكۆلی: یه‌كێكه له‌و سه‌وزه سروشتیانه‌ی به‌ره‌نگاری شێرپه‌نجه ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.
ته‌ماته: یارمه‌تی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌دات ماده‌ی لیكۆبین بڕژێنێت كه یه‌كێكه له‌ماده‌كانی دژه ئۆكسید‌و به‌سوده بۆ به‌ره‌نگاربوه‌نه‌وه‌ی شێرپه‌نجه.
گوێز: به‌هۆی بونی ترشه‌چه‌وری ئۆمیگا3 تێیدا یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك‌و پرۆستات ده‌دات.
سیر: رێگری له‌توشبون به‌شێرپه‌نجه ده‌كات له‌رێگه‌ی وه‌ستانی گه‌شه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌جه‌سته‌دا.
زه‌نجه‌فیل: یه‌كێكه له‌خوردنه گرنگه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه به‌تایبه‌تی پرۆستات.
PM:08:40:23/08/2016