هونەرمەندی ناسراو كەمال محەمەد كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.
كەمال محەمەد لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی بڕیار بڵاودەكاتەوە كە نوێترین بەرهەمێتی و لە تێكستی هیوا ئەحمەد و ئاوازی عەتا ئەحمەد، كاری میوزیكی گۆرانییەكەش لەلایەن كارزان كامیلەوە ئەنجامدراوە، كلیپەكەش لە دەرهێنانی كوردە عومەرە.