هەودا ئەحمەد پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کەی
ئێن ئێن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سپی دەربارەی زۆر لایەنی تایبەتی ژیان و کارەکەی
دەدوێت و ئاشکراشی دەکات کە هەرگیز واز لە خەونەکانی ناهێنێت.
هەودا لەو چاوپێکەوتنەدا باس لەوە دەکات
کەزۆر حەزی بە ماکیاژ نییە و تەنها لە کاتی بەرنامەکانیدا ماکیاژ دەکات، هەروەها
ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن کە ئەو هەڵگیرابێتەوە و ئەو دایک و
باوکەی لەگەڵیدا دەژی دایک و باوکی ڕاستەقینەی خۆی نەبن.
لەو چاوپێکەوتنە ڕاستەوخۆیەدا کە لە پەیجی
سپییەوە لەگەڵیدا ئەنجامدرا دەڵێت زۆر بە ناخۆشیدا تێپەڕیوە، هەروەها سەبارەت
بەوەی ئایا خۆشەویستی هەیە، دەڵێت ڕەنگە خۆشەویستی هەبێت و دەشکرێت نەیبێت و پرسیارەکە
بێ وەڵام جێ دەهێڵێت.
ئەو پێشکەشکارە دیارە لە وەڵامی پرسیارێکیشدا
سەبارەت بەوەی بۆچی کچەکەی ناوناوە ئاهورا و ئایا بووەتە زەردەشتی، ئەو ڕەتی
دەکاتەوە کە بووبێتە زەردەشتی و دەڵێت زۆر پابەندە بە ئاینەکەیەوە.
هەودا ئەحمەد یەكێكە لە پێشكەشكارە ناسراوەكان كە لەسەرەتادا لە
بواری منداڵاندا كاری كردووە، دواتریش چۆتە كەناڵی كوردسات و لەئێستاشدا لە كەناڵی KNN پرۆگرام
پێشكەش دەكات.
هەودا لە
ساڵی ١٩٨٥ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ماوەی ١٥ ساڵە وەک پێشکەشکار کاردەکات.
ئەمەش تەواوی چاوپێکەوتنەکەیە