بۆ ژنان...گەر بەنیازی دووگیان بونیت، ماوەیەك پێشتر ئەم كارە بكات

توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرای دەكات كە ترشی فۆلیك سودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

توێژینەوەكە لە ئەڵمانیا ئەنجامدراوە و باسی لە گرنگی ترشی فۆلیك كردووە بۆ بڕبڕەكان، ئاماژەی بەوە كردووە ئەو ترشە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بڕبڕەكانی پشت و لە ئازاریان كەمدەكاتەوە.

توێژەرەكان باسیان لە سودی ترشی فۆلیك دەكەن بۆ ژنانی دووگیان داوی لەو ژنانەش كردووە كە بەنیازی دووگیان بوونن، چەند هەفتەیەك پێش دووگیان بوون، دەرزی ترشی فۆلیك یاخود حەبەكەی بەكاربهێنن، ئەوەش هیچ زیانێكی بۆ كورپە نابێت و تەنها بۆ بەهێزكردنی بڕبڕەكانی پشتە ژنی دووگیان و كەمكردنەوەی ئازارە.

بەپێی توێژینەوەكە خواردنی ئەو خۆراكانەش كە دەوڵەمەندن بە ترشی فۆلیك بە هەمان شێوە سودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە دیاترین ئەو خۆراكانەش بریتین لە پاقلەمەنی و مێوژ و چەرەساتەكان، هەروەها و سەوزەكانی وەك كەلەرم و قەرنابیت و سپێناخ، لەگەڵ میوەكانی وەك پرتەقاڵ و ئەنەناس.



PM:02:07:29/08/2016