خانمە هونەرمەندی لاو هێدی جەبار بەرهەمێكی نوێ خۆی بڵاودەكاتەوە كە بۆ بەرەنگاربونەوەی شەڕ وتویەتی.
هێدی جەبار لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی نەفرەت لە شەڕ بڵاودەكاتەوە كە لە تێكستی داناز عەبدولڕەحمان و ئاواز و دابەشكردنی میوزیكی هێمن دەریایە و كارەكانی بەرهەمەكەش لەلایەن گروپی نانۆبێتەوە ئەنجامدراوە.
هێدی جەبار ماوەی چەند ساڵێكە لە دەرەوەی كوردستان ژیان بەسەر دەبات و چەندین كاری هونەری ئەنجامداوە و خاوەنی چەند گۆرانی و كلیپێكە، زۆرینەی كارەكانیشی لەگەڵ گروپی نانۆبێت.