وێنە...لەڕۆژی جیهانی خۆڕوتكردنەوەدا چی كرا؟

ڕۆژی 29ی ئاب بە ڕۆژی جیهانی تۆبلیس ناسراوە كە مەبەست لێی ڕوتكردنەوەی بەشی سەرەوەی جەستەیە.

لەڕۆژی جیهانی تۆبلیس كە تایبەتە بە ڕوتكردنەوەی بەشی سەرەوەی جەستە چەند چالاكییەك ئەنجامدرا و لە چەند وڵاتێكی جیاوازی جیهان ژنان و پیاوان بێ ئەوەی لە بەشی سەرەوە هیچ لەبەركەن چونە سەرە شەقامەكان.

بەپێی یاسای ئەمریكا هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ ئازادن لەوەی لە شوێنە گشتییەكان سنگیان ڕووت بكەن، بە تایبەت لە ڕۆژی جیهانی ڕوتكردنەوەی سنگ، چەند وڵاتێكی دیكەی جیهانیش كار لەسەر ئەوە دەكەن كە ئەو مافە بدەن بە هاوڵاتییەكانیان بە تایبەت بە ڕەگەزی مێ.

ئەو ڕۆژە تائێستا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتە عەرەبییەكان زانیارییەكی ئەوتۆ لەبارەیەوە نەزانراوە، چونكە كلتوری ئەو وڵاتانە ڕێگری لەوەی مرۆڤ بە سنگی ڕووتی لەسەر شەقامەكان بگەرێت بە تایبەت بۆ ڕەگەزی مێ كە بە هێڵی سور دادەنرێت.



PM:02:34:30/08/2016