تەرخون یەكێكە لە سەوزە بڵاوەكان و بەڕای پسپۆڕانی تەندروستیش خواردنی چەندین سود بە لەش دەگەیەنێت.
خواردنی تەرخون سودی كرداری هەرس هەیە و ئاسانی دەكات، هەروەها سود بە ماسولكەكانی لەش دەگەینێت، ئەگەری توشبوون بە جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.
ئەو ماددە دژە ئۆكسیدانەی لە پێكهاتەی تەرخوندایە دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەكتریا و ڤایرسە زیان بەخشەكانی لەش،بە تایبەت ئەو ڤایرۆس و میكرۆبانەی لە نزیك شوێنكی برینداری لەشدا كۆدەبنەوە.
پسپۆڕەكان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن لە كاتی برینداربونی شوێنێكی جەستەیاندا، كەمێك تەرخون بهاڕن و بیدەن لەسەر برینكە، ئەم كردارە جگە لەوەی ڤایرۆس و میكرۆبەكان لەناودەبات یارمەتی زوو چاكبونەوەی برینەكەش دەدات.