وێنە.. دوو سەرکردەی حزبێکی ئیسلامی لە کاتی سێکسکردندا پێکەوە گیران

دوو سەرکردەی حزبێکی ئیسلامی لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا لە کاتی سێکسکردندا پێکەوە گیران و ژنە سەرکردە ئیسلامییەکەش ئاشکرای دەکات کە ئەوە یەکەمجاریان بووە پێکەوە سێکس بکەن.


ئەو دوو سەرکردەیە کە هەردووکیان سەر بە حزبی یەکگرتن و چاکسازین کە حزبێکی ئیسلامی مەغریبە و هەردووکیشیان دوو بانگخوازی دیاری ئەو وڵاتەن لە کاتی سێکسکردندا لە ئۆتۆمبێلێکدا پێکەوە گیرا.


میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە کە فاتمە نەجار و عومەر حەماد لەناو ئۆتۆمبیلێكی جۆری مارسیدس 220دا بەڕوتی لەیەكێك لەكەنارەكانی ناوچەی مەنسوریە دەستگیركراون.


دوو بانگخوازی دیارو بەناوبانگی مەغریب لەكاتی زیناكردندا لەناو ئۆتۆمبیلێك لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركران و ژنە بانگخوازەكەش دەڵێت:"ئەوە یەكەم جاری بووە لەگەڵ بانگخوازە بەناوبانگەكەی مەغریبدا ئەو كارە بكات".


ئەو ژنە بانگخوازە ڕایگەیاندووە "دەزانم كەعومەر حەمادی ژنێكی تریشی هەیەو خاوەن چەند منداڵێكیشە، بەڵام ماوەیەك پێش ئێستا بەنهێنی مارەكەی كردوەو بۆ قسەكردن لەسەر پرۆسەی هاوسەرگیرییەكەشیان چونەتە كەنار دەریاو دواتر سێكسیان كردوە".



PM:07:49:31/08/2016