ڤیدیۆ...ئایا میكائیل بۆتە زەردەشتی؟

هونەرمەندی ناسراوی كورد میكائیل لە كارێكی نوێدا سرودێكی ئاینی بۆ زەردەشتییەكان كوردستان تۆمار دەكات.

میكائیل لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە كلیپی سوردی ئاینی ئاڤێستا بڵاودەكاتەوە و بە تایبەت بۆ كەسانەی وتووە كە لە كوردستاندا شوێنكەوتووی ئاینی زەردەشتین، سوردەكەش باس لە مێژووی ئەو ئاینە و پەیامەكانی دەكات.

تێكستی سرودی ئاڤێستا لەلایەن شاعیری گەورەی كۆچكردوو شێركۆ بێكەسەوە نوسراوە و لە ئاوازی هەڵكەوت زاهیرە و كاری دابەشكردنی میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن ئەفشن شكورییەوە ئەنجامدراوە.

میكائیل لە ڕوونكردنەوەیەكدا هیوای خواستووە كە هیچ لایەك بەو گۆرانییە و تێكستەكەی بریندار نەبێت و داواشی كردووە كە هەمووان وەك بەرهەمێكی مێژووی گوێی لێبگرن، چونكە ئەو تەنها بەو مەبەستە ئەو سرودەی وتووە.



PM:01:57:17/09/2016