بەڕای چەند پسپۆڕێكی ئەڵمانی شێوازی ژیانێكی تەندروست مرۆڤ لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی چاو دەپارێزێت.
پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی سەوزە و میوە و خۆراكە پڕ ڤیتامینەكان و ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان، بە بنەما سەرەكییەكانی ژیانێكی تەندروست دادەنرێن، ئەمانەش دەبنە هۆی پاراستنی لەشە لە چەندین نەخۆشی.
خۆراكە تەندروست و پڕ ڤیتامینەكان دەبنە هۆی وەستاندنی ئەو گۆڕانكارییانەی لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا لە تۆڕی چاودا دروست دەبێت، گرنگترین ئەو خۆراكانی پسپۆڕانەش بریتیین لە سپێناخ و كەلەرم و توو و عەلی بابا.