هونەرمەندی لاو ئیلیاس جۆڵا كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.
ئیلیاس جۆڵا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی ڕابردوو بڵاودەكاتەوە كە لە تێكستی دلێر محەمەد و میلۆدی نزار زێوێیە،
گۆرانییەكەش بە هاوكاری گروپی میوزیكی لوڕ بەرهەم هاتووە، كلیپی گۆرانییەكەش لە سلێمانی وێنەگیراوە و لە دەرهێنانی خەیبەر ڕەفیقە.