بزانە بەركەوتنی ڕوناكی چ كاریگەرییەكی لەسەر توانای سێكسی پیاوان هەیە؟

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ بەركەوتنی تیشكی ڕوناكی بەهێز توانای سێكسی پیاوان بەهێزتر دەكات.

توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی زانكۆی سیینای ئیتاڵییەوە ئەنجامدراوە و دەریخستووە گەر پیاوان ڕوناكی بەهێز یاخود ڕوناكی تایبەت بە چارەسەری خەمۆكیان بەربكەوێت، ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن لایان زیاتر دەبێت، بەمەش حەز و توانایی سێكسیان بەهێزتر دەبێت.

توێژینەوەكە لەسەر 38 پیاو ئەنجامدراوە كە كێشەی لاوازی سێكسیان هەبووە و بۆ ماوەی دوو هەفتە لە بەیانیاندا بۆ ماوەی كاتژمێر و نیوێك ڕوناكی تایبەت بە چارەسەری خۆمۆكیان لێدراوە، بەمەش ئەو توانایەیان بەهێزبۆتەوە.

بۆ دڵنیابونەوەی زیاتر توێژەرەكان دەیانەوێت لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر كاریگەری ڕوناكی لەسەر توانای سێكسی ئەنجام بدەن.

پسپۆڕەكان ئاماژەیان بەوە كردووە لە نیوەی باكوری گۆی زەوی لەمانگی تشرینی دووەم تا مانگی نیسان، هۆرمۆنی تستۆستیرۆن بەشێوەیەكی سروشتی لەلەشی پیاواندا كەمدەكات، ئەمەش بەهۆی كەمبونەوە تیشكی ڕووناكی، دواتریش لە مانگی نیسانەوە بەهۆی زیادبونی تیشكەكەوە هۆرمۆنەكە و توانای سێكسی پیاوان زیاد دەبێت و لەمانگی حوزەیراندا دەگاتە لوتكە و لەو مانگەشدا زۆرترین ڕێژەی دووگیان بوون تۆمار دەكرێت.



PM:01:59:20/09/2016