ڤیدیۆ...ببینە هونەرمەندێكی كورد چی بۆ براكەی كردووە كە لە بارهەڵگەرەكەی نەمسا گیانی لەدەستدا

هونەرمەندی لاو  ئارام رەحیم كلیپی گۆرانی (برا گیان)ی بڵاوكردەكاتەوە، كە بە تایبەت بۆ برایەكی وتووە كە ڕێگای ئەوروپا گیانی لەدەستداوە.

ئارام رەحیم لەتۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی برا گیان بڵاودەكاتەوە، كە تایبەت بۆ براكەی وتووە كە ساڵی ڕابردوو لە ڕووداوی بارهەڵگرەكەی نەمسا لەگەڵ 70 كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا كە بەشێكیان خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون.

تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن ئارام خۆیەوە نوسراوە و كاری میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن بابان ئیبراهیمەوە ئەنجامداوە و كلیپی گۆرانییەكەش لەلایەن فەتحوڵا شەمسوڵاوە كاری دەرهێنانی بۆ كراوە.



PM:02:16:21/09/2016