کێشەیەکی گەورە لە ئایفۆنی ٧ دا دەرکەوت

میدیاکان بڵاویانکردەوە کە سەماعەکانی ئایفۆنی حەوت کە کۆمپانیای ئەپڵ زۆر شانازی بە دروستکردنیەوە و تایبەت مەندییەکانییەوە دەکات کێشەی تێدایە.

ماڵپەڕەکان بڵاویانکردووەتەوە کە لە دواى ئەوەى ئەپڵ لە مۆبایلی ئایفۆن ٧دا سەماعە ناوخۆییەکەى گۆڕی بە سەماعەى دەرەکى کە لە ڕێگەى ئامێرێکەوە موبایلەکە و سەماعە دەرەکییەکان پێکەوە دەبەسترێنەوە، لە ئێستادا کێشەیەک لە سیستەمى پەیوەندى کردنى سەماعە و ئامێرى گەیەنەرەکەدا دەرکەوتووە و دوای پێنج خولەک سەرجەم چالاکییەکانی دەوەستن.

شارەزایان باس لەوە دەکەن بۆ چارەسەرکردنی دەبێت سەماعەکانی لێ بکرێتەوە ئینجا کێشەکە چارەسەر دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەو مۆبایلە کە کەمتر لە مانگێکە کەوتووەتە بازاڕەکانەوە چەندین کێشەی گەورەی تێدا دۆزرایەوە.



PM:07:10:21/09/2016