هەولێر.. پیاوێک: ژنەکەم لەگەڵ برادەرەکەمدا خەریکی سێکس بوون

رائید ژیلەمۆ عەبدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژی خێزنی له‌ هه‌ولێر چیرۆکی پیاوێژی 50 ساڵ ده‌گێڕێته‌وه کە ژنەکەی و هاوڕێکەی لە کاتی سێکس کردندا پێکەو بینیەوە.

لە میانی وتارێکیدا رائید ژیلەمۆ عەبدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژی خێزنی له‌ هه‌ولێر نوسیویەتی "پیاوێكی تەمەن 50 ساڵ بە هەڵەداوان خۆی كرد بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان و یەكسەر دەستی بە قسەكردن كرد و گوتی: "سیحرم لێكرا، ماڵم كاول بوو، پێنج ساڵە سەرگەردانم، دوو مانگە كەمێك هاتوومەتە سەرخۆم. ماڵ و موڵكم نەما و هەموویم فرۆشت، ماڵم جێهشت، ئێستا لە هوتێل دەمێنمەوە".

ناوبراو بەردەوام دەبێت لە گێڕانەوەی ئەو چیرۆکە و دەڵێت "داوای لێكرا باسی ئەسڵی كێشەكەی بكات. ئەویش لەو رۆژەوە دەستیپێكرد كە بەم رۆژگارەی گەیاندووە. ئەو گوتی: "برادەرێكم هەبوو، زۆر لە یەك نزیك بووین، یەك ماڵە بووین. رۆژێك برادەرەكەم گوتی منداڵەكەم نەخۆشە و دەیبەمە دەرەوە بۆ چارەسەری، بۆچی ئێوەش لەگەڵم نایەن؟ منیش گوتم: پارەم نییە؟ برادەرەكەم گوتی: خەمی پارەت نەبێت. ژنەكەم گوتی: منیش دێم هەندێك پشكنین دەكەم. بڕیارماندا پێكەوە سەفەرەكە بكەین".

عەقید ژیلەمۆ نوسیویەتی "پیاوەكە بەردەوام دەبێت لەسەر گێڕانەوەكەی و دەڵێت: "كە گەیشتینە جێ‌، چووینە موتێل و شوێنی حەوانەوەمان بەكرێگرت. بە رۆژ بەیەكەوە دەچووین بۆ نەخۆشخانە و شەوانیش دەهاتینەوە موتێل و پشوومان دەدا. دوو رۆژمان مابوو بگەڕێینەوە، من گوتم بۆچی كەمێك نەگەڕێین و هەندێك شوێنی خۆش ببینین؟ برادەرەكەم و ژنەكەم گوتیان ئێمە تاقەتمان نییە، بۆیە من بەتەنیا رۆیشتم".

هەر لەو وتارەدا هاتووە "ماوەیەك رۆیشتم. وەك ئەوەی هەڵەیەكم كردبێ‌ و ژنەكەم لەلای ئەو برادەرەم جێهێشبێ‌، یەكسەر گەڕامەوە موتێلەكە. ئەوەی نەمدەویست بیبینم بینیم. ژنەكەم و برادەرەكەم بەشێوەیەكی زۆر ناشیرین و نائاسایی لە پەنجەرەی ژوورێكی هوتێلەكە وەستابوون. هیچ ئاگایان لە من نەبوو. ئێستاش نازانم چۆن خۆم بۆ گیرا و كاردانەوەم نەبوو بەرامبەریان، بەڵام شەو ئیعترافم بە ژنەكەم كرد كە دەستی لەگەڵ برادەرەكەم تێكەڵكردووە. كە گەڕاینەوە هەولێر، ژنەكەم یەكسەر هەڵات و چووەوە ماڵی باوكی. ئیدی لەو رۆژەوە ماڵم وێران بوو"وێنەی ژنەكەی لە گیرفانی دەرهێنا و گوتی "ژنەكەم زۆر باش بوو، بەڵام برادەرەكەم نمەك بە حەرام دەرچوو. ماڵی منی كاولكرد. زانیاریم هەیە ئەو پیاوە ساڵێك لەمەوبەر ژنەكەی منی مارە كردووەتەوە. ئێستا من خەو و خۆراكم نەماوە، ئەوانیش لە خۆشیدا دەژین"."
ناوبراو باس لەوە دەکات بەهۆی ئەوەی پیاوەکە درەنگ دەیویست داوا تۆمار بکات و سێ مانگی بەسەردا تێپەڕیوە داواکەی لێ وەرنەدەگیرا و نوسیوتی "ئەو پیاوە چووبووە دادگا و سكاڵای تۆماركردبوو، بەڵام لە دادگا پێیگوترابوو بەهۆی ئەوەی سێ‌ مانگ بەسەر كێشەكەیدا تێپەڕیوە، بۆیە سكاڵاكەی لێ وەرناگیرێت. كاتێك داوای چارەسەری بۆ كێشەكەی لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان كرد، پێیگوترا بەپێی مادە شەش لە یاسای ئوسولی محاكەماتی جەزائی "ئەم داوایانەی مافی كەسین، لە رۆژی زانینی تاوەكو سێ‌ مانگ داوا تۆماركردن قبول دەكرێت، دوای ئەوە داواكە وەرناگیرێتئامۆژگاری ئەو پیاوە كرا كە واز لە داواكارییەكەی بهێنێ‌ و ژیانێكی نوێ‌ دەستپێبكاتەوە، چونكە ژنەكەی خۆی تەڵاقداوە و ژنەكەشی شووی كردووەتەوە. بەڵام پیاوەكە دەیگوت مەحاڵە من ژن بهێنمەوە و واز ناهێنم تاوەكو مافی خۆم وەرنەگرم.

لە کۆتایدا ناوبراو نوسیویەتی "ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئەو كێشەیە، تاوانەكە تەنیا بۆ ژنەكەی ناگەڕێتەوە كە دەڵێت خیانەتی لێكردووە، بەڵكو پیاوەكەش بەرپرسیارە، چونكە لە هەڵبژاردنی برادەرەكەی راست نەبووە. جگە لەوەش ئەگەر ئەم پیاوە لە كاتی خۆیدا سكاڵای تۆمار كردبا، ئەوا دەیتوانی هاوژینەكەی خۆی و برادەرەكەی بەپێی ماددە 377 لە یاسای سزادانی عێراق بداتە دادگا، كە ئەو ماددەیە تایبەتە بە ناپاكی هاوژینی،لە ماددەكەدا هاتووە "ژن و پیاوی زیناكەر سزا دەدرێن بە گرتن، ژنی زیناكار و ئەوەی زینای لەگەڵ كردووە بە گریمانەی زانینی تاوانكار بە بوونی هاوسەرگیری. ئەگەر بیسەلمێنێ‌ لە توانای دانەبووە پێی بزانێ‌".".




PM:03:37:24/09/2016