ڤیدیۆ...هەرێم و هەردی سەلاحی برای چییان بۆ كچانی هەولێر كردووە

هونەرمەندی لاو هەرێم سەلاح كلیپی گۆرانییەكی تایبەت بە شاری هەولێر بڵاودەكاتەوە.

هەرێم سەلاح لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە گۆرانی هەولێر و یارم بڵاودەكاتەوە، تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن هەردوو شاعیر شاڵاو عەلی و هێمن حەمیدەوە نوسراوە و ئاوازی بەرهەمەكەش لەلایەن هەردی سەلاحەوە دانراوە، سەركان تەنكیش كاری میوزیكی بۆ بەرهەمەكە كردووە، كلیپی گۆرانییەكەش لە شاری هەولێر وێنەگیراوە.

ئەم كلیپەی هەرێم لەگەڵ كلیپی سلێمانی و یارمدا بڵاویكردۆتەوە كە هێمن حەمید تێكستەكەی نوسیوە و هەردی سەلاحی برای ئاوازەكەی داناوە، كلیپەكەش  لە دەرهێنانی شۆڕشڤان سدیقە.



PM:04:52:10/10/2016