چۆپی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بلآوکردەوە

هونەرمەند چۆپی کلیپێکی نوێ بۆ پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە، ڤیدیۆ کلیپی پێشمەرگە، باوکی هونەرمەند چۆپی (ئیحسان فەتاح) تێکستەکەی بۆ داناوە، ئاوازەکەشی لە لایەن چۆپی خۆیەوە دانراوە، دەرهێنەر نیما جەلیلیان و ستافێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاری فیلبەرداریان بۆ کردووە.

هونەرمەند چۆپی لەسەر ئەرکی خۆی ئەم کلیپەی ئامادە کردووە و پێشکەشی دەکات بە پێشمەرگە و گەریلا قارەمانەکانی کوردستان، چۆپی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پێشمەرگە دلێرەکانی لیوای سێی تایبەت ڕاگەیاند، کە لە فڕۆکەخانەی کەرکووك  پێشوازییەکی جوانیان لێی کرد و یارمەتیاندا بۆ فیلمبەرداری ڤیدیۆ کلیپەکەی.





PM:03:25:13/10/2016