ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئەمەل حجازی كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.
ئەمەل حجازی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی (دە حبیبی) بڵاودەكاتەوە كە لە لوبنان وێنەی گرتووە، لەماوەیەكی كەمیشدا بەهۆی سەرنجڕاكێشی كلیپەكەوە بینەرێكی زۆر بۆ خۆی كۆدەكاتەوە.
چیرۆكی كلیپەكە باس لە پەیوەندی خۆشەویستی نێوان ئەمەل كوڕێك دەكات لە كۆتایەكەیشدا گۆرانیبێژی ئۆپێرای پاڤوا دەردەكەوێت.