ڤیدیۆ...جلێكی ژێرەوەی جیاوازی ژنان بۆ ئەم کارە دروست دەكرێت

چەند پسپۆڕێكی بەریتانی جۆرێكی تایبەتی جلی ژێرەوەی ژنان دروست دەكەن كە سودی بۆ ژنانی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە هەیە.

پسپۆڕەكانی زانكۆی شیفیڵدی بەریتانیا جۆرێكی جلی ژێرەوەی خانمانیان دروستكردووە كە تایبەتە بەو ژنانەی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمكن و بە لەبەركردنی ئەو جلە كاریگەرییە خراپەكانی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشییەكە لەسەر لەشیان كەمدەبێتەوە.

ئەو جلە بەهاوكاری كۆمپانیاییەكی تایبەتی دروستكردنی جلی ژێرەوەی ژنان دروستكراوە و جۆرە ماددەیەك لەدروستكردنیدا بەكارهێنراوە، تا لەكاتی وەرگرتنی چارەسەری تیشكی و كیمیاوی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە كارلێك نەكات و زیان بە ئەندامەكانی دیكەی لەش نەگەیەنێت، هەروەها لە ڕووی دەرونییەوە نەخۆشەكە ئارامی دەكاتەوە و ئاسودەیی زیاتری پێدەبەخشێت.

پسپۆڕەكان دەیەنەوێت چەند توێژینەوەیەكی دیكە لەسەر ئەو جۆرە جلە ئەنجام بدەن و دواتریش لەمانگی كانونی دووەمدا بخینە بازاڕەكانەوە بە نرخی 50 جنێی ئیستەرلینی بە ژنانی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك بفرۆشرێت.



PM:02:19:18/10/2016