بەر لە سێکسکردن ئەم خواردنانە مەخۆ

چەند خۆراکێک بەر لە سێکسکردن دەبنە هۆی کەمکردنەوەی توانای سێکسی و باشترە هاوسەرەکان بە ٢٤ کاتژمێر لە سێکسکردن ئەو خواردن و خواردنەوانە نەخۆن.
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە ماڵپەڕی takvim بڵاویکردووەتەوە چەند خۆراکێک هەن نەک نابنە هۆی بە هێزکردنی توانای سێکسی بەڵکو کاردەکەنە سەر حەزی سێکسی هاوسەرەکان و باشترە خۆیان لەو خۆراکانە بەدووربگرن
ئەو ماڵپەڕە بڵاویکردووەتەوە ئەگەرچی شیرەمەنییەكان دەوڵەمەندن بە چەندین جۆری كانزا و ڤیتامین، بەڵام خواردنیان پێش كرداری سێكس دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی توانای سێكسی هەروەها خواردنە خێراکان، وەک لەفەی پەتاتە دەبێتە هۆی ئەوەی توانای سێکسکردن داببەزێنێت.
هەر بە گوێرەی توێژینەوەکە خواردنەوەی چاو و قاوە یاخود ئەو خواردنانەی کافاینیان زۆرە  كاریگەری لەسەر هۆرمۆنەكانی لەش دەبێت هۆكاری دەبێت بۆ لاوازی توانای سێكسی مرۆڤ.



PM:09:20:20/10/2016