ژنێک پەیوەندی سێکسی لەگەڵ خەزوریدا دادەنێت و منداڵەکەشی دەکوژێت

ژنێکی ئیتاڵی بەهۆی کوشتنی منداڵەکەی خۆیەوە زیندانی کرا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی منداڵەکەی بە پەیوەندییە سێکسییەکەی نێوان خۆی و خەزوری زانیبوو

ئەو ژنە ناوی ڤێرۆنیکا پانارێلۆ پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە و وتوویەتی کە لۆریسی کوڕی کە شەش ساڵە بردویەتی بۆ قوتابخانە، بەڵام دواتر دیار نەماوە، دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەرکەوت دەرکەوت کە ڤێرۆنیکا خۆی کوڕەکەی بە وایەر خنکاندووە و جەستەکەی فڕێداوە، ئەم خانمە بڕیاری ٣٠ ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی میرۆر ڤێرۆنیکا لەگەڵ خەزوریدا (واتە باپیرەی منداڵەکەی) پەیوەندی هەبووە و لۆریس لە کاتی سێکسدا پێی زانیون، ئەم خانمەش لە ترسی ئاشکرابوونی ئەو پەیوەندییەی نێوانیان، پەنای بردووەتە بەر کوشتنی منداڵەکەی.



PM:07:48:22/10/2016