بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی کە لەسەر پەیوەندی نێوان کێشی دایک و
تەمەنی منداڵ لە بەلژیکا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لە
نوێوانیاندا.
بە گوێرەی ئەو توێژینەوە نوێیە تەندروستییە، منداڵانی ئەو دایکانەی کە
قەڵەون، بە بەراورد بە دایکانی لاواز، تەمەنیان کەمترە ، بەشێوەیەک کە تەمەنی
منداڵەکانیان بە نزیکەی حەڤدە ساڵ کەمتر دەبێت.
ئەمە جگە لەوەی قەڵەوی دایکان هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵەکەی ڕووبەڕووی
چەندین گرفتی تەندروستی ببێتەوە.