میدیاکانی چین گرتەیەکی ڤیدیۆییان
بڵاوکردەوە کە تێیدا پیاوێک لە ژن و پیاوێکی دیکە دەدات کە دواتر دەرکەوتووە،
یەکێکیان ژنەکەیەتی و ئەوەی دیکەشیان خۆشەویستی ژنەکەیەتی و بەهۆی ئەوەی
خیانەتەکەی پێ قبووڵ ناکرێت بە بەرچاوی هاوسەرەکەوە لێیان دەدات.
لەو ڤیدیۆییەدا پیاوەکە کراسی ژنەکەی
خۆی گرتووە و بە شەقیش لە هاوڕێ کوڕەکەی ژنەکەی دەدات و هەروەها تەلەفۆنیش بۆ
خەسووی دەکات و پێی دەڵێت کە کچەکەی ئەو خیانەتی لێ کردووە.
ئەو لە تەلەفۆنەکەدا بە خەسووی دەڵێت "پێی وتبووم لە جێی کارەکەیەتی، بەڵام بە دزییەوە لەگەڵ پیاوێکی
دیکەدا بوو."