فرانس فتبۆڵ ناوی ١٥ یاریزانی بۆ بردنەوەی تۆپە ئاڵتونیەکە ئاشکرا کردوو میسی دورخستەوە


گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەرەنسی ناوی ١٥ یاریزانی ئاشکرا کرد کە پاڵیوروان بۆ بردنەوەی تۆپە ئاڵتونیەکەو میسی لە نێویاندا نیە.

گۆڤارەکە دەبێت ناوی ٣٠ یاریزان ئاشکرا بکات ، بەڵام تا ئێستا ناوی ١٥ یاریزانی بلاو کردۆتەوەو چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ناوی سەرجەم یاریزانەکان ئاشکرا بکات.

ناوی ١٥ یاریزانەکە ئەمانەن:

رۆناڵدۆ، بەیڵ، بۆفۆن، ئەگوێرۆ، ئۆبامیانگ، گۆدین، دی برۆین،دیابالا، هیگواین، گریزمان،لیڤاندۆڤسکی، کرۆس،کۆکی، ئینێستا، ئیبراهیمۆڤیچ.



PM:05:57:24/10/2016