گەر لە ماڵەوە مایكرۆ بەكاردەهێنیت، ئەم هەواڵە بخوێنەرەوە

پسپۆڕێكی ئەڵمانی بەناوی مارگرێت مۆرلۆ توێژینەوەیەكی لەسەر بەكارهێنانی مایكرۆوەیڤ و كاریگەرییەكانی ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوە كردووە گەر مایكرۆوەیڤ بەشێوەیەكی تەندروست بەكاربهێنرێت ئەوا زیانی نییە.

مۆرلۆ باسی لەوەی كردووە دەتوانرێت ڕۆژانە خواردن و خواردنەوە جۆراوجۆرەكان بە مایكرۆوەیڤ گەرم بكرێت و ئامادە بكرێت، بەڵام بەهۆی گەرمی و تیشك و ئۆكسجینی ئامێرەكەوە خواردن و خواردنەوەكان بڕێكی زۆر لە ماددەی خۆراكی سود بەخش و ڤیتامینەكانیان لەدەست دەدەن.

بەپێی توێژینەوەكە ئەو خۆراكانەی لەو ئامێرەدا گەرم دەكرێنەوە %40 بۆ %80ی ڤیتامینەكانیان لەدەست دەدەن، هەروەها دەتوانرێت سەرجەمی بڕی ڤیتامین سی و ترشی فۆلیكی پێكهاتەی خواردنەكان بەخۆی گەرمكردنەوەكەوە لەناودەچن.

ئەو توێژەرە ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكات كە خۆراكی ڕۆژانەیان بە مایكرۆوەیڤ ئامادە دەكەن و گەرمی دەكەنەوە، بڕێكی زۆر لە سەوزە و میوەی تازە بخۆن، بۆ ئەوەی بڕێكی زۆری ڤیتامینی جیاواز بچێتە لەشیانەوە، هەروەها لەكاتی گەرمكردنەوە و ئامادەكردنی خواردنەكانیشدا باشترە ئەو قاپ و دەفرانە بەكاربهێنرێت كە بە تایبەت بۆ ئەو ئامێرە دروستكراون.



PM:06:33:24/10/2016