هۆکاری توڕەبوونەکەی مۆرینیۆ لە کۆنتی ئاشکرا دەکرێت


لە یاری شەوی ڕابردوو هەردوو یانەی مانچستەریونایتد و چێڵسی لە هەفتەی نۆیەمی خولی ئینگلتەرا کاتێک ٤-٠ بە سوودی چێڵسی کۆتایی هات، ڕاهێنەری یانەی مانجستەریونایتد خۆسیە مۆرینیۆ چووە لای راهێنەری یانەی چێڵسی ئەنتۆنیۆ کۆنتی وبە توڕەییەوە چپەیەکی بە گوێیدا کرد، کە ئەمەش لە لایەن هاندەرانەوە لێکدانەوەی جیاوازی بۆ کرا.

دوا بەدوای ئەم روداوە رۆژنامەکانی ئینگلتەرا هۆکاری چپەکەیان ئاشکرا کردوو رایان گەیاند مۆرینیۆ لە کۆنتی توڕە بووەو پێی وتووە نەدەبوایە بەو شێوەیە ئاهەنگت بگێرایەو هاندەرانت لە ئێمە توڕە کردایە، کە کۆنتی هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو لەسەر قسەکانی مۆرینیۆ.



PM:06:46:24/10/2016