ڤیدیۆ...سەما نیمچە ڕووتەکەی شەکیرا لە (WC)دا هەر دەنێتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی شەكیرا كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەی دیۆ لەگەڵ هونەرمەندێكی ئیسپانی تۆماری كردووە.

شەكیرا لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی (Chantaje) بڵاودەكاتەوە كە بە زمانی ئیسپانی لەگەڵ هونەرمەندی ناسراوی ئیسپانی مالوما تۆماری كردووە و لەماوەی هەفتەیەكی بڵاوكردنەوەشیدا 35 ملیۆن بینەری دەبێت.

لەكلیپەكەدا شەكیرا بەشێوەیەكی وروژێنەر دەردەكەوێت و بە جلی نیمچە ڕووتەوە لە (WC)دا  سەمایەكی سەرنجڕاكێش ئەنجام دەدات ئەمەش بۆتە باسی گەرمی توڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئەم گۆرانییە یەكێك دەبێت لە تراكەكانی یانزەهەمین ئەلبومی شەكیرا كە لەم ماوەیەدا بڵاویدەكاتەوە، هەر لەو ئەلبومەشدا ئەو خانمە هونەرمەندە كۆپییەكی گۆرانییەكە بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەكاتەوە.

ئەمە یەكەمجار نییە شەكیرا و مالوما پێكەوە بەرهەمێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە، بەڵكو ماوەیەك پێش ئێستاش پێكەوە لە گۆرانی (bicicleta) كە بەشێوەی تریۆ لەگەڵ كارلۆس ڤیڤیس تۆماریان كردو، بەڵام لە كلیپی گۆرانییەكەدا تەنها شەكیرا و كاررلۆس دەركەوتن. 





PM:03:52:29/11/2016