کوڕێکی کورد گرتەی سێکسی کەپڵەکەی لە ئینتەرنێت بڵاودەکاتەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ڕووداو کوڕێکی کورد گرتەی سێکسی کەپڵەکەی لە ئینتەرنێت بڵاودەکاتەوە.

ڕۆژنامەی ڕووداو بڵاویکردووەتەوە شەونم، ناوی خوازراوی كچێكی تەمەن 27 ساڵی دانیشتووی سلێمانییە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە رێگەی فەیسبووكەوە پەیوەندی بە بەرپرسی رێكخراوی بزاڤەوە كردووە كە بەرپرسەكەی ماكوان كەریمە.
ماكوان كە لە نەرویج دادەنیشێ‌، بەو ڕۆژنامەیی وتووە "ئەو كچە، لەڕێگەی فەیسبووكەوە كوڕێكی ناسیوە كە خەڵكی سلێمانییە و لە وڵاتێكی ئەوروپی دەژی. كوڕ و كچەكە بوونەتە خۆشەویستی یەكدی و كوڕەكە بەڵێنی پێداوە بیخوازێ‌
".

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕۆژنامەیە " كوڕەكە گەڕاوەتەوە كوردستان و سێ‌ جار چاوی بە شەونم كەوتووە، بڕێك ئاڵتوونیشی وەكو دیاری بۆ هێناوە. ماكوان دەڵێت "ئەو كوڕە سێ‌ جار كچەكەی بینیوە، هەر سێ‌ جار سێكسی لەگەڵ كردووە، بەڵام كچەكە نەیزانیوە ئەو كوڕە لەو شوێنە كامێرای نهێنی داناوە".
ئەو کوڕە هەر بە تۆمارکردنی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەوە نەوەستاوە ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات گرتەكانی بە 800 دۆلار بە ماڵپەڕێكی تایبەت بە گرتەی رووت (پۆڕنۆ) فرۆشتووە.


ماكوان وتوویەتی "پەیوەندیم پێوەكردن كە ئەو گرتەیە لاببەن، لەبەرئەوەی كچەكە لە كوردستانە و لەوێش ئەو حاڵەتە قورسە و ژیانی لە مەترسیدایە، بەڵام گوتیان ئێمە ئەو گرتەیەمان كڕیوە، كارەكەشمان نایاسایی نییە، لەوەشدا راستیان دەكرد كە نایاسایی نەبوو. دوای گفتوگۆیەكی زۆر، رێككەوتین بە 1600 دۆلار گرتەكەم پێ سڕینەوە، لەبەر خاتری كچەكەش لە گیرفانی خۆم پارەكەم دا".

ماکوان کەریم کە یەکێکە لەوانەی پێشتر لە مەلا کرێکارەوە نزیک بووە وتوویەتی "كارمەندێكی دەزگاكەمان بەڵێنی دا بیخوازێت، منیش بەو مەرجە رازی بووم كە نابێت ئەو كوڕە رۆژێك لە رۆژان ئەو بابەتە بە رووی كچەكەدا بداتەوە. ئێستاش ئەو دوو كەسە بە یەكەوە زۆر ئاسوودەن".



PM:07:54:05/12/2016