هەردوو هونەرمەندی ناسراو عەتا ئەحمەد و سالار مەحمود كلیپێكی نوێی هاوبەش بڵاودەكەنەوە.
عەتا ئەحمەد و سالار مەحمود لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی پەیمان بڵاودەكەنەوە كە بە هاوبەشی بەشێوەی دوێت تۆماریان كردووە.
تێكست و میلۆدی گۆرانییەكە لەلایەن عەتا ئەحمەدەوە دانراوە و ئەفشین شوكری و عەلی شەریف زادە كاری میوزیكی بەرهەمەكەیان كردووە، كلیپی گۆرانییەكە لە سلێمانی وێنە گیراوە و دیار مەهدی كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.