بۆچی ژنان لە کاتی سێکسدا دەمدەکەنەوە و دەقیژێنن؟

ماڵپەڕی CNN ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە لەزۆرێک لە فیلم و گرتە سێکسییەکاندا ژنان دەمدەکەنەوە و دەقیژێنن و هۆکارەکانی ئاشکرا دەکات کە ئایا تاچەند ئەو کارەی ئەوان دەیکەن لە چێژوەرگرتنیانەوەیە و ڕاستەقینەیە.

بە گوێرەی توژینەوەیەک کە ساڵی ٢٠١١ ئەنجامدراوە و کولین هندری لە زانکۆی لیدز وغایل بریو و زانکۆی سەنترال لانکشایر بڵاویکردووەتەوە و توێژەران لێکۆڵنیوەیان لەو ڕەفتارەی ژنان کردووە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر ٧١ ژن کردووە کە هێشتا لە تەمەنی سێکسکردنی چالاکدان و تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٤٨ ساڵدا بووە.

دەر ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوتووە کە ژنان لە ڕاهاتنەوە ئەو کارە دەکەن نەک لەوەی کە پێویستیان پێی بێت لە کاتی گەیشتن بە "لوتکەی چێژوەرگرتن" ئۆرگازمدا.

لە لێکۆڵینەوەکەدا ٦٦%ی ئەو ژنانە باسیان لەوە کردووە کە ئەو دەکەن بۆ ئەوەی زیاتر پیاوەکان بوروژێنن لە کاتی سێکسدا و پیاوان زووتر هەست بەوپەڕی وروژان بکەن.

هەروها ٨٧% جەختیانکردووەتەوە کە ئەوان لەو ڕێگەیەوە زیاتر ڕێژ لە هەستەکانی پیاوان دەگرن.

توێژەرەوان باسیان لەوە کردووە کە ژنان لە یەکەم ساتی "ئەنجامدانی سێکسکردن" و لە کاتی گەیشتن بە ئۆرگازمدا ئەو دەنگەیان لێ دەردەچێت و بەشێک لە ژنان ئەو دەنگە دەردەکەن بۆ کەمکردنەوەی قەلەقی و ئازار و بێزاربوون لە کاتی سێکسدا.

ئەو ماڵپەڕە پرسیار دەکات کە ئایا ئەمە تەنها نواندنێکە ژنان بۆ پیاوەکانیان دەیکەن، ڕۆژنامەنووسی یەکێک لە گۆڤارە سێکسییەکان ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی ئەو سەرنجەی لەسەرییەتی و لە ڕێگەی فیلمە پۆرنۆگرافییەکانەوە گوزراوەتەوە بۆ چوونی پیاوان، گەر ژنان لە سێکسدا ئەو کارە نەکەن، ئەوا هاوسەرەکانیان بە هەمان شێوە چێژ لە سێکس بینیینەکە وەرناگرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژنان زۆرکات لە پێویستیشەوە ئەو کارە دەکەن.




PM:08:54:07/12/2016