سودێکی سەیری هاوسەرگیری ئاشکرا دەبێت

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە کە هاوسەرگیری دەبێتە هۆی پاراستنی ڕێکی لەش و یەکسانی کێشی لەش.
ماڵپەڕی جام بڵاویکردەوە "لە زانکۆی یۆکۆهاما پسپۆڕان توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا لەسەر ئەو پیاوانەی هاوسەرگیریان کردووە، دواتر ئەنجامەکان ئەوەیان خستەڕوو کە ئەو کەسانە کەمتر تووشی نەخۆشیەکانی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن و قەڵەوی دەبن، پسپۆڕانی ئەوروپیش لە درێژەی توێژینەوەکانیاندا لەسەر نەخۆشی شەکرە لە کۆبوونەوەی میونیخ دەڵێن هاوسەرگیری بنەمای سەرەکیە بۆ مانەوەی تەندروستیەکی باش."
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەو ڕۆژنامەیە "ئەو کەسانەی پەیوەندیان هەیە و هاوسەگیریان کردووە خواردنی تەندروست زیاتر دەخۆن و لەگەڵ ئەوەشدا زۆر سەردانی پزیشک دەکەن وەک ئەوەی نەخۆشیەکیان هەبێت، لەو لێکۆڵینەوەیەدا کە نزیکەی 270 کەس بەشداریان تێداکرد کە تەمەنیان لە 65 ساڵیدا بوو، 180 کەسیان هاوسەرگیریان کردبوو، بەڵام 90 کەسیان ژیانی هاوسەرگیریان پێکنەهێنابوو، سەرجەم بەشداربووان پشکنینی ڕێژەی چەوریان بۆ کرا و کێشی لەش و "باڵایان پێورا.
ماڵپەڕەکە نوسیویەتی : لەئەنجامدا %50 ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردبوو زۆر کەم کێشی لەشیان زیادی کردبوو و ڕێژەی چەوری لەشیان یەکسان بوو، لە %58 ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردبوو بەڕێژەیەکی زۆر کەم تووشی نەخۆشیەکانی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن و قەڵەوی بووبوون لەچاو ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان نەکردبوو.



PM:07:05:08/12/2016