بە گۆڵی ئەركان رەحیم برایەتی یەكەم بردنەوەی لە وەرزی ئەمساڵدا بەدەستهێنا

لە هەفتەی شەشەمی قۆناغی چوون كۆمەڵەی یەكەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە یاریەكی گرنگ و هەستیاردا هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی لە سەر یاریگای پێشمەرگەی هەولێر لە شارۆچكەی پیرمام ڕوبەڕوی یەكتر بونەوە.



ئەمڕۆ هەینی بەرواری 9-12-2016 لە چوارچێوەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان یانەی پێشمەرگەی هەولێر دوای دوو بردنەوەی لە دوای یەكدا بە ئومێدی تۆماركردنی بردنەوەی سێیەم بە ڕابەرایەتی ڕاهینەر فاتیح قەرەنی میوانداری یانەی برایەتی كرد، كە برایەتی پێش ئەم یاریە هیچ سەركەوتنێكی تۆمار نەكردبوو لە وەرزی نوێی ئەمساڵی خولی نایابی پێشمەرگە، بە فیكەی ناوبژیوان سەباح حەمە ڕەزا یاریەكە دەستی پێكرد هەر لە سەرەتاوە تیپی میوان باڵادەستی خۆی نواند وچەند هێرشێكی ترسناكیان بردە سەر گۆلی یانەی خاوەن یاریگا لە ڕیگەی سەفین مەنسور و حەمید ئیسماعیل بەلام لە بە ئاگایی هیڵی بەرگری پێشمەرگەی هەولێر و گۆلپارێزەكەی كاوە حەسۆ سەركەوتوو نەبون لە تۆماركردنی گۆل، لە بەرامبەریشدا پێشمەرگەی هەولێر چەند جارێك لە ڕیگای هێرشی هەڵگەراوە خۆیان لە گۆلی هەورامان ڕزگار نزیك كردەوە بەڵام بە بێ ئەوەی گۆڵی لێ بەرهەم بێت بەم شێوەیە گێمی یەكەم بە بێ گۆل كۆتایی هات.



گێمی دووەم پێچەوانەی گێمی یەكەم پێشمەرگەی هەولێر بە گڕ و تینێكی ترەوە هاتنەوە ناو یاریگاو توانیان كۆنتڕۆلی یاریەكە بگرنە دەست وە چەند جارێك نزیك بوون لە گۆل تۆماركردن بەلام نەیانتوانی تۆڕی تیپی میوان بهەژینن دیارترینیان تۆپێكی سەری یاریزان میران كەریم بوو لە خولەكی 50 بەڵام یاریزان ئەركان ئەمیر بە سەر تۆپەكەی فڕێدا دەرەوە، فاتیح حەمە خانی ڕاهێنەری برایەتی هەر زوو دركی بە مەترسی هێرشەكان كرد و چەند گۆڕانكاریەكی سەركەوتوی ئەنجامدا و توانی دوو بارە كۆنتڕۆلی یاریەكە بگرنەوە دەست، وە بە لێهاتویی یاریزان سەفین مەنسور چەند جاریك نزیك بونەوە لە گۆل تۆماركردن تا خولەكی 81 لە پاسێكی یاریزان سەفین مەنسور ئەركان ڕەحیم توانی گۆلی سەركەوتن بۆ یانەی برایەتی تۆماربكات، دوای ئەم گۆلە فشارەكانی تیپی خاوەن یاریگا زۆر بوون بە مەبەستی راستكردنەوەی ئەنجامی یاریەكە و چەند جاریك نزیك بوون لە گۆل تۆماركردن بەڵام تۆكمەیی هێڵی بەرگری برایەتی بەربەست بوون لەبەردەم هێرشەكانیان، بەم ئەنجامە یانەی برایەتی یەكەم سەركەوتنی لە وەرزی ئەمساڵی خولی نایاب بەدەست هێنا و كۆی خاڵەكانی گەیاندە 6 خاڵ و بازیدا خانەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكانی كۆمەڵەی یەكەم وە یانەی پێشمەرگەی هەولێر دابەزیە خانەی پێنجەم بە 6 خال.




spee-kfa



PM:10:51:09/12/2016