بەم ڕێگایە ئازاری پشتت لەکاتی کارکردن دا کەمبکەرەوە

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ وەستان بەپێوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لەکاتی کارکردندا، ئازارەکانی پشت لە مرۆڤدا کەمدەکاتەوە.
بەپێی تویژینەوەیەکی لێکۆڵەرەوانی پەیمانگای بیکری ئوستراڵی کە تێیدا بۆ ماوەی ھەفتەیەک تاقیکردنەوە بۆ ژمارەیەک لە کارمەندانی فەرمانگەیەک کراوە، دەرکەوتووە وەستان بەپێوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لەکاتی کارکردندا، ئازارەکانی پشت لە مرۆڤدا کەمدەکاتەوە. وەک ئاشکرایە دانیشتنی زۆر لە کاتی کارکردندا لای ھەندێک کەس دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئازاری پشت، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەیەکە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لە کاتی کارکردندا بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەپێوە دەوەستن ئازاری پشتیان کەم دەبێتەوە.
هەر بە گوێرەی توێژینەوەکە ئەوانەی رۆژانە لەکاتی کارکردندا ٣٠ خولەک بەپێوە دەوەستن کەمتر ھەست بەئازاری پشت و قاچیان دەکەن بەبەراورد بەو کاتەی بەدرێژایی رۆژ کاتەکانی کارکردندیان بەدانیشتنەوە بەسەر بردووە.


PM:05:28:29/12/2016