گۆرانیبێژی
لاوی کورد، ڕێباز وریا کارێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و گۆرانییەکی هونەرمەند کڵپە و
سالار سەلمان نوێدەکاتەوە.
ڕێباز
وریا لە بارەی بڵاوکردنەوەی ئەم کارە نوێیەوە بە سپی وت "من هەمیشە سەرسامی
ئەو گۆرانییە بووم بۆیە پێم خۆشبوو جارێکی دیکە بیڵێمەوە و کاری کلیپکردنی بۆ بکەم".
گۆرانی
وێنەی تۆ یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکان و لەلایەن هونەرمەندان سالار سەلمان و
کڵپەوە پێشتر وتراوە و لە ئێستادا ڕێباز کە کاری پارێزەرایەتیش دەکات سەرلەنوێ
وتوویەتییەوە.