خانمە پێشکەشكارە شۆخەکەی KNN غەمگینە

شۆخان کەریم، خانمە پێشکەشكاری بە ئەزموون و شۆخ و شەنگی کەناڵی کەی ئێن ئێن لە نوسینێکیدا غەمگینی خۆی نیشان دەدات و و لە وێنەیەکیشدا زۆر غەمگین دەرکەوتووە.

شۆخان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی " نازانم بو ئەبێ بەشمان هەر خەموو نیگەرانی بێت, ئەڵێی نەفرەتمان لێکراوە٫چیروکی ساڵەکانی ژیانمان ڕووبارک فرمێسکیان دروستکردووە ...هەر ئەشبێ بڵێین خوا بە خێری بگێرێ ئەم خەوە ناخوشە"

هەروەها نوسیویەتی "هەر بۆ ئەوەی گلەیم لێ نەکەن هاورێیان ساڵی نوێ پڕ بێ لە چاکی بۆ دونیا و دۆستایەتی و موحیبەت بو ژیانتان بهێنێ"
شۆخان یەکێکە لەو بێژەرانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی کەناڵی کەی ئێن ئێنەوە لەو کەناڵە کاردەکات و هاوسەرگیری کردووە و لە دایکبووی 20ی ئایاری 1982.

PM:04:23:01/01/2017