‌هەڵەیەكی گەورە لە ڤایبەردا دۆزرایەوە

هەڵەیەكی گەورە لە بەرنامەی "ڤایبەر"دا دۆزراوەتەوە كە بەهۆی ئەو هەڵەیەوە، بەكارهێنەران دەتوانن گوێ‌ لە قسەی ئەوانی تر بگرن.

كەسێكی رووسی كە ئەو هەڵەی دۆزیوەتەوە لەمبارەوە  دەڵێت: "ئەو دوو كەسەی لەڕێی (ڤایبەر)ەوە قسە دەكەن، ناویان دەنێن (ئەلف) و (بێ‌)، لەكاتی قسەكردندا یەكێك پەیوەندی بە (ئەلف)ەوە دەكات، بەڵام لەڕێی (ڤایبەر)ەوە نا بەڵكو پەیوەندییەكی ئاسایی، (ئەلف) وەڵام دەداتەوە و بەو شێوەیە پەیوەندی (بێ‌) لە دۆخی چاوەڕوانیدا دەمێنێتەوە".   

هەروەها دەڵێت: "(بێ‌) كە لە دۆخی چاوەڕوانیدایە، ئەگەر دوو جار دەست بنێت بە دوگمەی دۆخی چاوەڕوانی، ئەوا (بێ‌) دەتوانێت گوێی لە وتوێژەكانی (ئەلف) بێت)، بەڵام ناتوانێت بەشداریی تێدا بكات، (ئەلف)یش نازانێت كە (بێ‌ گوێی لە قسەكانی گرتووە، دوای وتوێژەكەش ڤایبەر دەگەڕێتەوە  تا (ئەلف) قسەكانی لەگەڵ (بێ‌) تەواو بكات".

بە وتەی بەشداربووەكە، زانیاری لەو بارەیەوە بۆ پشتیوانی تەكنیكی ڤایبەر رەوانەكردووە و كێشەكە چارەسەر بووە كە ئەبدەیتی بەرنامەكەیان بۆ ناردووە، بەڵام رەنگە ئەوانەی بەرنامەكەیان ئەبدەیت نەكردووە، رووبەڕووی ئەو كێشەیەببن.



PM:02:31:14/01/2017