"چاڵەكانی كەمەر" هەڵگری چەندین نیشانەی گرنگن
توێژینەوەكانی نیشانیانداوە كە بوونی دوو چاڵی بچوك لەكەمەری مرۆڤ، پێوەری تەندروستیو رەفتاری تایبەتی لەو كەسانەدا نیشان دەدات كە ئەو چاڵانەیان هەیە.
بەپێی ئەو توێژینەوانە هەندێ كەس لە پشتیانو لەسەرو سمتیان ئەو دوو چاڵەیان هەیە كە پیاواندا دەكەوێتە بەشی خواروی كەمەرو لەسەر ئەو ئێسقانەیە كە كەمەر بە سمت دەگەیەنێتو لەژنانیشدا كەمێك سەروترە لەوەی پیاوان.
ئەو چاڵە لەژناندا بەناوی "چاڵی ڤێنوس"و لە پیاواندا بە "چاڵی ئاپۆلۆ" دەناسرێت.
ئەو كەسانەی ئەم دوو چاڵەیان هەیە تەندروستییەكی باشیان هەیەو سیستمی سوڕی خوێنیان لە باشترین حاڵەتدایە. ئەم كەسانە لە ژیانی هاوسەرییو پرۆسەی سێكس زۆر سەركەوتوون.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەم دوو چاڵە بە هیچ شێوەیەك وەك وەرزشو چالاكی جەستەیی دروست نابێتو هەر لەزگماكەوە دروست دەبێت.
سەرچاوە: Healthy Food Team
PM:05:00:22/01/2017