ئەمرۆ یانەی نەورۆز بە رەسمی یەک بلیتی یاری قۆناغی پێش کۆتایی خولی نایابی
پێشمەرگەی کوردستانی بری .
یانەی نەورۆز لە یاریگای دووەمی فەرەنسوو هەریری بووە میوانی یانەی هەولێر
و لە ئەنجامدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک توانی یاریەکە بباتەوەو سەرکەوێت بۆ
قۆناغی پێش کۆتایی.
ئێستا نەورۆز ١٨ خاڵی هەیەو یەکەمی گروپی یەکەمی داگریکردووەو یانەی
هەولێریش چاوەڕوانی کۆتا یاری خولەکەیە تا بگاتە قۆناغی داهاتوو.