گرافیک.. گرنگی ناوچەی خانە سوور لە چیدایە؟

ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان هێزەکانی بەرخودانی شەنگال و پێشمەرگەی ڕۆژئاوادا ڕوویدا و سێ کاتژمێری خایەند و هەر دوو هێزەکەش یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە دەستپێشخەری شەڕەکە و کوژرا و برینداریش لە هەردوولا هەیە.

بۆچی ناوچەی خانە سۆر گرنگە؟
ناوچەی خانەسۆر، ناوچەیەکی گرنگی سنوورییە چونکە ناوچەی بە یەکگەیشتنی ڕۆژئاوای کوردستان و شەنگالە، هەروەها ناوچەی بەیکگەیشتنی پەکەکە و یەبەژەیە تاکە ناوچەی شەنگالە کە بەڕێژەیەکی بەرچاو خەڵکەکەی بۆی گەڕاوەتەوە

لایەنە ناوبژیوانەکان کێن؟
باڵوێزخانه و کونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا له به‌غداد و هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆشی له گرژی و پێكدادانه‌كانی نیشانداوه و داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی شهر و بشێوی ده‌كات.
هاوکات یەکێتی وەک هێزێکی بێ لایەن خۆی لە شەڕەکەدا نیشاندەدات و ڕایانگەیاند وەک لایەنێکی ناوبژیوان دەمێننەوە.

یەکینەکانی پاراستنی شەنگال چییە؟
یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ناسراو بە یەبەشەو یەکینەکانی ژنانی شەنگال ناسراو بە یەژەشە به هێزێکی نزیک لەپارتی کرێکارانی کوردستان داده‌نرێن و لەبەشێک لە ناوچەکانی شەنگال و دەوروبەری جێگیرکراون.بەشێک لەو هێزانە، لەرۆژئاوای کوردستان لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل مەشق و راهێنانیان پێ کراوە. لە خەڵکی ناوچەکە پێکهاتوون.

پێشمەرگەی ڕۆژئاوای کوردستان چییە؟

پێشمەرگەی رۆژئاوا هێزێکی چەکداری کوردییەو لەدوای دامەزراندنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) پێکهێنراوە، ئەو ئەنجومەنەی لەژێر سەرپەرشتی مەسعود بارزانی لەمانگی تشرینی یەکەمی 2011 لەشاری هەولێر دامەزرا.
زۆرینەی هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژئاوا كه له ئێستادا سه‌ر به فه‌رمانده‌یی زێڕهڤانین پێکدێن لەو کوردانەی رۆژئاوای کوردستان کە ئاوارەی هەرێمی کوردستانی عێراق بوون و یەپەگە ناهێڵێت ئەم هێزە بچێتەوە ڕۆژئاوا.



PM:04:17:03/03/2017