حەوت هۆكار وادەكات هاوسەرەكەت لە سێكسدا لێت دوور بكەوێتەوە

كەسایەتی و جەستە دوو تایبەتمەندین وادەكات ژن و مێرد لەیەكتر زیاتر نزیك ببنەوە و ئارەزووی ئەوە بكەن لەگەڵ یەكتر بخەون ، بەڵام ئاگاداربە ئەم هەشت كێشەیە كە لە جەستەتدا هەبێت هاوسەرەكەت لێ دوور دەخاتەوە ، هەوڵبدە زوو چارەسەری بكەیت .


1- بۆنی دەم : ئەمە یەكەم هۆكارە هاوسەرەكەت لێ دوور دەخاتەوە ، لە بیرت بێت ڕۆژانە دووجار ددانەكانت بشۆ و جوینی ینێشتیش لەبیر مەكە بۆ ئەوەی بۆنی دەمت خۆش بێت .


2- پێستی چەور : هیچ پیاو و ئافرەتێك نیە ئارەزووی ئەوە بكات كاتێك لەگەڵ هاوسەرەكەی دەخەوێن و سێكس دەكات جەستەی چەور ببێت ، ئەگەر ئەم كێشەیەت هەیە ئەوە زوو زوو خۆت بشۆ و خاوێنكەرەوەی تایبەت بە ڕوخسارت بەكاربهێنە ، و ئەگەر بەوەش چارە نەبوو سەردانی پزیشك بكە.


3- دەستی زبر و نینۆكی درێژ و ناخاوێن : دەست و پەنجەی جوان هەمیشە جێگەی سەرنجە ، یاوان باشتر وایە نینۆكەكانیان بقرتێنن و كرێم بۆ نرمكردنەوەی دەستیان بەكاربهێنن ، هەروەها خانمانیش گرنگی بە جوانی پێستی دەستیان بدەن .


4- شێوە و بۆنی قاچ: مانەوەی قاچ لەناو پێڵاودا لەماوەی ڕۆژدا هۆكارە بۆ ناخۆش بوونی بۆنی پێكان ، هەوڵبدە خاوێنی پێكانت ڕابگریت و بیانشۆیت بۆ ئەوەی هاوسەرەكەت بەهۆی بۆنی پێكانتەوە لێت ڕانەكات .


5- بۆنی ناخۆشی بنباڵ : هەمیشە ئاگاداربە بۆنی ژێر باڵەكانت ناخۆش نەبێت ، چونكە ئەمە كەس بەرگەی ناگرێت ، بەردەوام مووی ژێر باڵەكانت لاببە و بۆنخۆشكەری تایبەت بەكاربهێنە بۆ جەستەت دوای گەرماوكردن .


6- پیاوان پێش ئەوەی بچنە لای هاوسەرەكەتان ڕیشتان بتاشن و خانمانیش پێویستە بە هەمان شێوە مووی زیلددەی ڕوخساریان لا ببەن.

7- مووی جەستە : هەندێك لە خانمان بە مووی جەستەی پیاو سەرسامن و هەندیكی دیكە ڕقیان لێیە ، لەم كاتەدا دەبێت پیاو بە ئارەزووی هاوسەرەكەی بكات ، بەهەمان شێوە بۆ خانمانیش .



AM:10:21:13/03/2017