هەرگیز ئەم 10 خاڵە بە منداڵەكانتان مەڵێن


١. هەرگیز بەمنداڵەکەت مەڵێ کەسێکی خراپی یان دڵڕەقی یان توند و تیژی چونکە خۆی تاقیدەکاتەوە بۆ دڵنیابوونی لەو قسانەی تۆ و بەردەوام دەبێت لەسەری.

۲.هەرگیز چیرۆکی ترسناک بۆمنداڵەکانتان باس مەکەن چونکە ترسێکی وەها دەخاتە دڵیانەوە ڕەنگە کەگەورەشبن نەتوانن زاڵبن بەسەریدا.

٣. مەڵێ ئەم کارەی تۆ دەیکەیت یان کردووتە ئەوەندە ناشرینە شەرمە دوای ئەم کارە تێکەڵی خەڵکی بیت گەر کارەکەشی زۆر ناشرین بێت.

٤. هەرگیز هەوڵمەدە بەترس منداڵەکەت ڕابهێنی کە بێدەنگی بکەیت چونکە ڕەنگە یەک وشەی نەرم ونین کاری دەیان جۆر ئازاردان بکات.
٥. مەڵێ وەک براکەت یان خوشکەکەت بە چونکە منداڵ بەم وشانە هەست بەکەمی خۆی دەکات.
٦.بەمنداڵەکانت مەڵێ قسەزۆر دەکەی یان زۆر بڵێ ، یان بێدەنگبە بەشێوەیەی ڕەق چونکە منداڵ هەرچەند زۆر قسەبکات یان زۆر بپرسێت زیاتر فێردەبێت.
٧. بەهیچ شێوەیەک بەراوردی نێوان منداڵەکانت مەکە و کەسیان لەکەسیان نەبەباشتر و نە بەخراپتر هەڵسەنگێنە.
‌۸.هەرگیز زۆر ستایشی منداڵەکەت مەکە و پێی مەڵێ لەهەموان زیرەکتر و بەتوانا تری چونکە ئەم وشانە منداڵ توشی لەخۆبایی بون و پشتگوێ خستنی کارەکانی دەکات.
٩. وشەی پیاوی تۆ بەکار مەهێنە چونکە ئەو وشەیە والەمنداڵ دەکات منداڵ بونی خۆی لا ناشرین دەبێت و یان هەوڵدەدات هەڵسوکەوتی گەورەتر لەهاوتەمەنەکانیئەنجام بدات و ڕەنگە ئەمە زۆر کات گرفتی گەورە بۆ منداڵ دروست بکات.
١٠. هەرگیز بەمنداڵەکەت مەڵێ گەر کەسێکی باشبیت ئەم کارە ناکەیت لەکاتی کردنی هەرکارێکدا ، چونکە تۆ بە کەسایەتیەکی خراپ دای دەنێییت و بەچاوی کەم تەماشای خۆی دەکات.




AM:10:22:13/03/2017