ئەو دەرمانە هاتوتە بازاڕ توانای سێكسی لاواز دەكات

ئەم دەرمانانەی بۆ پێشگریكردن لە هەڵوەڕینی قژ بەكاردێن، مەترسی لاواز بوونی توانای سێكسی بەدواوە دەبێت.

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی ئەو پیاوانەی دەرمانی "فیناستراید" كە بۆ هەڵوەرینی قژی سەر بەكاردێت، بەكاردێنن، لەگەڵ مەترسی لاوازبوونی توانای سێكسی بەرەو روو دەبنەوە.

هاوكات دەرمانی "دۆتاستراید" كە بۆ گەورەنەبوونی پرۆستاتی پیاوان بەكاردێت، كاریگەریی هاوشێوەی هەیە‌و پیاو توشی لاوازی سێكسی دەكات.

لەو توێژینەوەیەدا كە لەلایەن زانایانی زانكۆی باكوری رۆژئاوای فینبرگ لە شیكاگۆی ئەمەریكا لەسەر 12 هەزار پیاو ئەنجام دراوە، ئاشكرا كراوە كە ئەو جۆرە دەرمانانە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر لاوازبوونی توانای سێكسی پیاوان دادەنێن.



PM:03:52:19/03/2017