هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە لەسەر میسی


لە یاری بەرامبەر بە یانەی ڤالنسیا کە ٤-٢ یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا توانی سەرکەوتن تۆمار بکات، یانەی بەرشەلۆنە لە تواناکانی میسی لەو یاریدا بێبەش بوو.

میسی لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکەدا کارتێکی زەردی پێدراو بەو هۆیەشەوە ناتوانێت بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بکات بەرامبەر بە یانەی گرانادا.

بە پێی یاساکانی ئەو خولەکە هەر یاریزانێک پێنج کارتی زەرد وەربگرێت بۆ یەک یاری ناتوانێت یاری بکاتو میسیش ناتوانێ بەشداری یاری داهاتووی بەرشەلۆنە بکات.



AM:10:36:20/03/2017