پیاوێک: لەگەڵ ٣٠٠ پیاو سێکسم کردووە

پیاوێکی مەغریبی ٢٩ ساڵ لە دادگای دوبەی دانی بەوەدا نا کە لەگەڵ ٣٠٠ پیاودا سێکسی کردووە.

ئەو پیاوە باسی لەوە کرد کە لە ڕێگەی فەیسبووکەوە هانی خەڵکی داوە بۆ ئەوەی سێکسی لەگەڵ بکەن ئەویش بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنانی ڕووت و هاوسەردار، بەو ڕێگەیەش توانیویەتی ٣٠٠ پیاو هەڵبخڵەتێنێت و دواتر بە پارە سێکسیان لەگەڵ کردووە و بەو هۆیەوە توانیویەتی ١٠٠٠ درهەم تا ١٥٠٠ درهەم کۆ بکاتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی khaleejtimes پۆلیس دوای ئەوەی چاودێری فەیسبووک و ئینستاگرام و سناپ چاتەکەی دەکات دەتوانێت لەگەڵی ڕێبکەوێت بۆ ئەوەی سێکسی لەگەڵ بکات بە ١٢٠٠ درهەم و دواتر دەستگیری دەکەن.

ئەو دانی بەوەدا ناوە وەک لەشفرۆش کاری کردووە و بۆ کارەکەشی سودی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینیوە.



PM:12:49:26/03/2017