بەرەسمی فیفا گورزێکی کوشندەی لە میسی داو بۆ چەند یاریەک رایگرت


دوای ئەو هەڵسوکەوتەی بەرامبەر بە ناوبژیوانانی یاری نێوان چێلی و ئەرجەنتین ئەنجامیدا لە یاری جەولەی ١٣ لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا.

کەمێک لەمەوپێش فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی سزایەکی قورسی میسی داو بریاری دا بۆ چوار یاری داهاتووی ئەرجەنتین لە یاریکردن بێبەشی بکات و بە بری ١٠ هەزار فرانکی سویسریش ئەو یاریزانەی سزا دا.

بەمەش میسی بەشداری یاری ئەمشەو ناکات بەرامبەر بە بۆلیڤیاو بۆ سێ یاری تریش کە بریتین لە ئۆرگوایی و فەنزیۆلاو پیرۆ ناتوانێت یاری بکات.



PM:05:56:28/03/2017